گەورەترین بۆندەكانی جیهان لە هەزارەی سێیەمدا

گەورەترین بۆندەكانی جیهان لە هەزارەی سێیەمدا
لەساڵی 2000 وە و دەستپێكی هەزارەی سێیەم نرخی یاریزانانی تۆپی پێ بەرزبوونەوەیەكی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە بەهۆی ململانێی یانەكان لە نێوان خۆیاندا لەپێناو بەدەست هێنانی نازناوەكان، لەماوە 13 ساڵی رابردوودا یانەی ریال مەدرید خاوەن گەورەترین بۆندەكان بووە لەبەر ئەوەی سەرۆكی یانە فلۆرەنتینۆ پیرێز هەردەم هەوڵی هێنانی ئەستێرەكانی دەدا بەهەر نرخێك بێت لەبەرامبەردا لەپارەی ریكلام و فرۆشتنی درێسی یاریزانەكان یانەی ریال مەدرید داهاتی گەورەی تۆمار دەكرد .
یانەی چێلسی وخاوەنەكەی ملیاردێری روسی رۆمان ئەبرامۆڤیج وەك لایەنێكی بەهێز بەدیار كەوت و یانەی بلوز بووە یەكێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا، گەورەترین 13 بۆند لە 13 ساڵی رابردوو بەم شێوەیە بوو :
* 2000 لویس فیگۆ لە یانەی بەرشلۆنە بۆ یانەی ریال مەدرید بە نرخی 53 ملیۆن پاوەند
* 2001 زێنەدین زێدان لە یانەی یۆڤانتس بۆ یانەی ریال مەدرید بە نرخی 65 ملیۆن پاوەند
* 2002 رۆنالدۆ لە یانەی ئینتەر میلان بۆ یانەی ریال مەدرید بە نرخی 38 ملیۆن پاوەند
* 2003 دێڤید بێكهام لە یانەی مانچستەر یونایتد بۆ یانەی ریال مەدرید بە نرخی 25 ملیۆن پاوەند
* 2004 وێین رونی لە یانەی ئیڤەرتۆن بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بە نرخی 25 ملیۆن پاوەند
* 2005 مایكل ئیسیان لە یانەی لیۆن بۆ یانەی چێلسی بە نرخی 24 ملیۆن پاوەند
* 2006 ئەندریا شیشفشینكۆ لە یانەی میلان بۆ یانەی چێلسی بە نرخی 37.5 ملیۆن پاوەند
* 2007 ئاریان رۆبن لە یانەی چێلسی بۆ یانەی ریال مەدرید بە نرخی 30 ملیۆن پاوەند
* 2008 رۆبینهۆ لە یانەی ریال مەدرید بۆ یانەی مانچستەر سیتی بە نرخی 36.3 ملیۆن پاوەند
* 2009 كریستیانۆ رۆنالدۆ لەیانەی مانچستەر یونایتد بۆیانەی ریال مەدرید بەنرخی 80 ملیۆن پاوەند
* 2010 دێڤید ڤیا لە یانەی ڤالانسیا بۆ یانەی بەرشلۆنە بە نرخی 34.2 ملیۆن پاوەند
* 2011 فیرناندۆ تۆریس لەیانەی لیڤەرپول بۆیانەی چێلسی بەنرخی 50 ملیۆن پاوەند
* 2012 هالك لە یانەی پۆرتۆ بۆ یانەی زینیت سان پیترسبۆرگ بە نرخی 52 ملیۆن پاوەند
* 2013 نیمار دا سیلڤا لەیانەی سانتۆس بۆیانەی بەرشلۆنە بەنرخی 48 ملیۆن پاوەند
Top