دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی زاخۆ بە گرێبەستێكی گرانبەها یاریزان و گۆڵكاری هەڵبژاردەی سوریا و یانەی شورتەی سورییان پەلكێش كرد بۆ ریزی یانەكەیان بۆئەوەی سەركردایەتی یانەی زاخۆ بكات لەخولی عێراق بە تۆماركردنی گۆڵە جوانەكانی، ئەمساڵیش لەگەڵ یانەی زاخۆ رۆڵێكی كاریگەری بینیوە لە بەدەست هێنانی ئەنجامی باش لەخولی بژاردەی عێراقی، بۆیە بەر لە مانگێگ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات بۆ ماوەی مانگێگ گرێبەستەكەی نوێ كرایەوە،لە بارەی مانەوە یان رۆیشتنی لە یانەی زاخۆ رەجا ڕافع یاریزانی یانەی زاخۆ بە گۆڤاری گوڵانی وت: هەر چەندە ماوەی گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی زاخۆ بە كۆتایی هاتووە و چەندین یانەی بەناوبانگ داوای گرێبەستیان لێ كردووم، وەكو پیشەگەرێك و لە یانەی شوڕتەی سوری گرێببەستم پێشكەش كراوە بۆئەوەی بتوانم درێژە بە یاری كردن بدەم لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، بەڵام من بەڵێنم بە یانەی زاخۆ داوە كە ئەم وەرزە لەگەڵیان بەردەوام بم لە یاری كردن و دەست بەرداری یانەكەم نەبم بۆئەوەی بتوانین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین، وتیشی بۆ ساڵی ئاییندەش پەنا بەخوا بەڵێنم بە دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ داوە كە درێژە بەیاری كردن بدەم لەو یانەیە و هیچ كێشەو گرفتێكم نییە لە یانەی زاخۆ و بگرە زۆر هاوكارمانن، دەتوانین لە خولی بژاردەش ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین بە پشتیوانی خوای گەورە، من یاریزانێكی پیشەگەرم لە هەر یانەیەك یاری بكەم، بەڵام ئەمساڵ دەتوانین ئەنجامێكی باش تۆماربكەین لەخولی بژاردەی عێراقی، ئەمساڵیش خولی عێراقی بەهێزە.