یانەی دهۆك خۆی بەهێزدەكات
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ و خولی نایابی كوردستان و كێبركێ كردنی لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان، دەستەی كارگێری یانەی دهۆك گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لەیاریزانان سلێمان ڕەزایی ئێرانی و عەلی لەتیفی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی مۆركردوە بۆئەوەی بتوانێ شان بە شانی یاریزانانی یانەكەی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ لە خولەكە، لە بارەی مۆركردنی ئەم گرێبەستانەش محەمەد عەلی لە ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆك بۆسایتی گوڵان گوتی: بەمەستی تۆكمە كردن بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان لە خولی كوردستان و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزە ئەم دوو گرێبەستمان مۆركردوە و دەتوانین لەم دوو گرێبەستەش سوودی باش لەم یاریزانانە ببینین، یاریزان عەلی لەتیف یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقیە و یاریزانێكی بەتوانایە لە هێلی بەرگری یاری دەكات و بڕی گرێبەستەكەی 20ملیۆن دیناۆە بۆیەك وەرز و موچەی مانگانەشی 1ملیۆن دینارە، سلێمان ڕەزا لە یانەی ئیستقلال ئەهوازی ئێرانی یاری كردوە و لە خولی یانەكانی ئێران ماوەی گرێبەستەكەشی تەنیا یەك وەرزە بڕی گرێبەستەكەشی 18ملیۆن دینارەو موچەی مانگانەشی تەنیا 800هەزار دینارە لەهێلی ناوەڕاست یاری دەكات، ئێمە لەبەرنامەمان دایە تیپەكە بەهێز بكەین و بەشێوەیەكی باش ئامادەیان بكەین.
