لە خولی بژاردەی عێراق ئەمرۆ سلێمانی و كەركوك لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكەن

لە خولی بژاردەی عێراق ئەمرۆ سلێمانی و كەركوك لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكەن
كارزان كانەبی

لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی 11ی قۆناغی دووەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ بە ئەنجامدانی دوویاری یارییەكانی هەفتەیەكی نوێ‌ لە خولی بژاردە دەست پێبكات، ئەمرۆ سێ‌ شەممەش دوویاری گرنگ ئەنجام دەدرێت، هەردوو یانەكەی كوردستان زاخۆ و كەركوك كە ئاستیان وەكو پێویست نیە دوویاری گرنگ ئەنجام دەدەن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، یانەی زاخۆ دەچێتە شاری نەجەف لە یارییەكی گرنگدا لەبەردەم هاندەران و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی خاوەن ماڵ دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ لە دوای یارییەكەی هەولێر كە تووشی شكست هاتوون لە ئامادە كاریدان بۆئەوەی بتوانن ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنن بۆئەوەی هاندەرانی یانەكەیان ئاشت بكەنەوە ، هەرچەندە یارییەكەیان زەحمەتە كاتێك لەدەرەوەی یاریگای خۆیان یاری دەكەن، بەڵام بۆیارییەكەی ئەمرۆ محەمەد قەویز پلانی تایبەتی دەبێت بۆئەوەی بتوانێ‌ لەم ئەنجامە خڕاپانە رزگاریان بێت و یانەكە بگەرێنەوە دۆخی جارانی خۆیان، یانەی خاوەن یاریگایش نیازیان بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بە پشت بەستن بەیاریگاو هاندەران بۆئەوەی چەند خانەیەك لە ریزی پێشەوە نزیك بوونەوە، لە شاری بەغداش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی كەركوك دەبێتە میوانی نەفت بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی كەركوك لەسەر دەستی ڕاهێنەری لاوی شارەكە دارەوان قادر

ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ دۆخی یانەكە بەڕەو باشتر بڕوات كە لە ئێستادا یانەكە لە داوین ریزبەندی یانەكان دێت و ئەگەری دابەزینی لێ‌ دەكرێت بۆریزی یانە پلە نایابەكانی عێراق ، بۆیە لە یارییەكەی ئەمرۆ یانەی كەركوك هەوڵ و هیوای بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت هەر چەندە لەدەرەوەی یاریگای خۆیەتی بەڵام ئامانجیان بەدەست هێنانی سەركەوتنە و خۆ ڕزگار كردنە لەم دۆخە خراپەی یانەكەی دووچاری هاتووە، یانەی نەفیتش دەیەوێت لەسەر دەستی یانەی كەركوك سەركەوتنێكی گرنگ تۆماربكات بۆئەوەی زیاتر بەڕەوو پێش هەنگاو بنێت لەریزبەندی یانەكان.هەردوو یارییەكە لە كاتژمێر5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
Top