میسی پاڵپشتی خۆی بۆ راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

میسی پاڵپشتی خۆی بۆ راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی پێشووی لیۆنێل میسی كه‌تێدا هیوای خواستبوو رۆژێك له‌رۆژان تاتا مارتینۆس ببێته‌ راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌، ئه‌مجاره‌یان دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی تیتۆ ڤێلانۆڤا جارێكی تر ئه‌و یاریزانه‌ پاڵپشتی خۆی بۆ بوون به‌راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌ بۆ تاتا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌.

میسی خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تاتا پاڵێوراوی یه‌كه‌مه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و باس له‌تواناكانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌كات.

له‌لێدوانێكیدا میسی ووتی: تاتا راهێنه‌رێكی به‌توانایه‌ و ئه‌وه‌شی به‌به‌ڵگه‌ له‌خولی ئه‌رژه‌نتینیدا سه‌لماندووه‌، ئه‌و ده‌زانێت چۆن تیپێكی تۆكمه‌ دروست بكات و له‌تۆپی پێیدا یه‌كێكه‌ له‌ نموونه‌ جوانه‌كانی راهێنان لای من.


خه‌ندان
Top