مۆلیده‌یه‌ك كاتی یارییه‌كی خولی عێراق ده‌گۆڕێت

مۆلیده‌یه‌ك كاتی یارییه‌كی خولی عێراق ده‌گۆڕێت
پێده‌چێت خولی بژارده‌ی عێراق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر تۆماركردنی دیارده‌ی نامۆ له‌دواخستنی یاریی و كێشه‌ی هونه‌ریی و ته‌نانه‌ت كوشتنی راهێنه‌رانیش، ئه‌مجاره‌ مۆلیده‌یه‌ك ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی به‌هێزی خوله‌كه‌دا له‌شه‌ودا.

وابڕیاربوو چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌و یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ و قوه‌جه‌ویه‌ له‌یاریگای شه‌عب به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی مۆلیده‌ی یاریگاكه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق واده‌ی یارییه‌كه‌ ده‌گۆڕێت و خرایه‌ كاتژمێر 5 ی دواینیوه‌ڕۆ.

ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه‌له‌یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته‌ و نه‌جه‌ف به‌هۆی تێكچوونی مۆلیده‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 80 خوله‌ك یارییه‌كه‌ دواخرا.




خه‌ندان
Top