مارکا: به‌فه‌رمی مارتينۆ ڕاهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنايه
ڕۆژنامه‌ی مارکای ئيسپانی به‌فه‌رمی بڵاوی کرده‌وه که‌وا ڕاهێنه‌ر تاتا مارتينۆی ئه‌رژه‌نتينی بووه ڕاهێنه‌ری يانه‌ی بارسێلۆنای ئيسپانی بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی داهاتوو.
به‌ڵام له‌ئێستادا نه ده‌سته‌ی کارگێڕی يانه‌ی بلوگرانا نه به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی ڕاهێنه‌ری ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌يان پشت ڕاست نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام زۆریک له‌ڕۆژنامه ئيسپانييه‌کان بڵاويان کردۆته‌وه‌و ڕۆژنامه‌ی مارکاش هه‌مووانی له‌وه دڵنيا کردۆته‌وه که تاتا مارتينۆ ڕاهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنايه .
