لە خولی یانە پلە سێ یەكانی كوردستان سبەی حەفت یاری گرنگ بەرێوە دەچێت
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە سێ یەكانی كوردستان لە چوارەم هەفتەی خولەكەدا بریارە سبەی سێ شەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز ئەنجام بدرێت، لە كۆمەلەی یەكەم سێ یاری گرنگ بەرێوە دەچێت لەسەر یاریگای كۆلێژی زانست لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زانكۆی جیهان و شۆریجەی شاری كەركوك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكی بەهێزدا، لەسەر یاریگای باباگورگوریش لە شاری كەركوك لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی حەمرین و نیشتمان بەیەك دەگەن لە یارییەكی بەهێزدا، لەسەر یاریگای گارەش لە شاری دهۆك لە یارییەكی گرنگدا یانەی سنجار میوانداری یانەی قەلای توركمانی شاری هەولێر دەكات بۆئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لەسەركەوتن ، لەسەر یاریگای داقوقیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی هاوكاری دووز و غازی باكور بەیەك دەگەن لەم یارییەشدا چاویان لەسەركەوتنە، لەسەر یاریگای قەرەداغیش یانەی ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی باباگوڕگوڕی شاری كەركوك ببێتەوە هەردوو یانیش چاویان لە سێ خاڵی یارییەكەیە، لە ناحیەی رزگاریش لەسەر یاریگای خاوەن یاریگا یانەی رزگاری ڕووبەرووی یانەی پیرە مەگروون دەبێتەوە بۆئەم یارییەش هەردوویانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ ئەنجامدانی ئەم
یارییە، یانەی بازیانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەید سادق دەكات بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە چاویان لە ئەنجامی باشە، گشت یارییەكان لە كاتژمێرپێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
