لە خولی بژاردەی عێراقی كوڕانی عومەر مەجید زاخۆشیان تێ‌ پەڕاندو هانگاوی لوتكەی یانەكان دەهاوێن، دهۆكیش خالێكی گرنگی بە دەست هێنا

لە خولی بژاردەی عێراقی كوڕانی عومەر مەجید زاخۆشیان تێ‌ پەڕاندو هانگاوی لوتكەی یانەكان دەهاوێن، دهۆكیش خالێكی گرنگی بە دەست هێنا
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی لە دوو یاری دواخراوهەریەك لە یانەكانی هەولێرو ودهۆك ڕووبەرووی یانەكانی زاخۆ وتەلەبە بوونەوە، لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەولێرو زاخۆ ڕووبەروو یەكتری بوونەوە ، لەتایمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەلوێر بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە هەموو لایەك هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكەدا، هەریەك لە یاریزانان ئەمجەد ڕازی و هاوار مەلا محەمەد و لوئەی سەلاح چەند جارێك بەختی خۆیان تاقی كردەوە و ئامانجی خۆیان نەپێكا، یارییەكە بەردەوام بوو تا خولەكی 17ی یارییەكە كاتێك ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆیانەی هەولێرهەژماركرد، هەرچەندە ناڕازایی لێ كەوتوە لەلایەن یاریزانانی یانەی زاخۆ بەڵام ناوبژیوان سوربوو لەسەر بریاری خۆی و ئەمجەد ڕازی گۆڵكاری خولی بژاردە بەسەركەوتویی لێدانەكەی جێ‌ بەجێ‌ كردو توانی گۆڵی یەكەمی یانەی هەولێر تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هەریەك لە یاریزانانی یانەی زاخۆ ڕەجا ڕافع و یونس شوكر وسەعید موحسین بەختی خۆیان بە چەند لێدانێك تاقی كردوە بەڵام هەواڵەكانیان بێ‌ سوود بوو لەخولەكی 28ی یارییەكە مەهدی كەریم بەل ێدانێكی سەری جوان توانی گۆڵی دووەم بۆیانەی هەولێر تۆماربكات دوای ئەوەی تۆپێكی بەرزی لە لوئەی سەلاحەوە پێگەیشت و سەركەوتووبوو لە تۆماركردنی گۆڵ و هەولێربووە خاوەنی گۆڵی دووەم، هەرچەندە لەم گێمە

یاریزانانی هەولێر زۆر باشتر دەبینران لە چاو یاریزانانی یانەی زاخۆ وبەڵام ئەنجامی یارییەكە لەم تایمە هیچ گۆڕانكاری بەسەر نەهات و یارییەكە بۆبەرژەوەندی یانەی هەولێر بەكۆتایی هات بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، لەتایمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە ئامانجی گۆڵی زیاتر ڕوویان لە گۆڕەپانی یاریگا كردبوو، لە خولەكی 51ی یارییەكە حەمیدئیسماعیل توانی گۆڵی یەكەم بۆیانەی زاخۆ تۆاربكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەولێركەوتنە خۆیان بۆتۆماركردنی گۆڵی زیاتر لە خولەكی 58ی یارییەكە ئەمجەدڕازی لێدانێكی ڕاستەوخۆی بەهێزی لە ستونی گۆڵی دیدارحامدی دا، لەم لاشەوە یاریزانانی زاخۆ پەلە پەلیان دەكرد لە تۆماركردنی گۆڵی زیاتر لە یارییەكەدا ، یاریزانانی هەولێریش بەردەوام پاڵە پەستۆیان دەخستە سەرگۆڵی یانەی میواندار بۆتۆماركردنی گۆڵ زاخۆش بەردەوام لە هێرشەكانیان لە خولەكی 81ی یارییەكە هەڵگوردمەلا محەمەد گۆڵی سێ‌ یەمی بۆیانەی هەولێر تۆماركرد بەڵام ناوبژیوانی یارییەكە بە بیناوی ئۆفساید ڕەتی كردوە ، لەم تایمەش یاریزانانی هەردوولا گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكە بەم ئەنجامە (2-1)گۆڵ بۆیانەی هەولێر بە كۆتایی هات و كۆی خاڵەانی بۆ50خاڵ بەرز كردەوە لە پلەی چوارەم مایەوە، لەلایەكی دیكشەوە لە شاری بەغداوە لەسەر یاریگای جەوییە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی دهۆك و تەلەبە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە ولەم یارییەشدا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، گۆڵەكانی دهۆك لەرێگای یاریزان(عەلاعەبدول زهرە)تۆماری كرد و یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی بۆ44خاڵ بەرز كردەوە لەپلەی حەفتەم مایەوە.
Top