لە خولی پلە سێ‌ یەكانی كوردستان پیرەمەگرون وسنجارو وقەڵای توركمانی سەركەوتنیان تۆماركرد

لە خولی پلە سێ‌ یەكانی كوردستان   پیرەمەگرون وسنجارو وقەڵای توركمانی سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی گەڕی سێ‌ یەمی خولی یانە پلە سێ‌ یەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای یانەی سەرچنار لە شاری سلێمانی لەیارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی پیرەمەگرون وقەڵادزێ‌ ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم

یارییەشدا یاریزانانی یانەی پیرەمەگرون یارییەكەیان بە سودی خۆیان كۆتایی پێ هێنا بە ئەنجامی(4-3)گۆڵ ، گۆڵەكانی پیرەمەگرون لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(سەروەر حسێن وكەیوان عومەر2گۆڵ وعەلی عەزیز)تۆماركران ، گۆڵەكانی قەلادزێ‌ لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(كامەران ئەحمەد 2گۆڵ و هەڵمەت یاسین) تۆماركران، لەشاری هەولێرلە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی ئەكادو قەلای توركمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی قەڵا توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ یارییەكەی بردەوە ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.

سەیدسادق-قەرەداغ(3-0)گۆڵ

لەیلان-هاوكاری دووز(0-2)گۆڵ

غازی باكور-پێنجوین(5-0)گۆڵ

رواندز-پێشەوا(5-3)گۆڵ

شۆریجە-نیشتمان(7-0)گۆڵ

حەمرین-زانكۆی جیهان(2-4)گۆڵ

تەقتەق-سنجار(1-2)گۆڵ

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم هەفتەیەش هەریەك لە یانەكانی زانكۆی جیهان و بازیان بە كۆكردنەوەی 9خاڵ لە پلەكانی پێشەوەی كۆمەڵەكانیان دێن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top