پۆدۆلسكی... ئەرسنال كێبڕكێی لە بەدەست هێنانی پریمەر لیگ دەكات

پۆدۆلسكی...   ئەرسنال كێبڕكێی لە بەدەست هێنانی پریمەر لیگ دەكات
هێرشبەری یانەی ئارسنالی ئینگلیزی لۆكاس پۆدۆلسكی دووپاتی كردەوە بڕوای تەواوی هەیە تیپەكەی كێبڕكێ بكات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی ناسراو بەپریمەر لیگ لە وەرزی داهاتوودا.
یاریزانی ئەلمانی پۆدۆلسكی بۆ رۆژنامەی زە سەن رایگەیاندوە هیوا دەخوازێت یانەی ئارسنال لەم وەرزەدا بتوانێت لەسەرەوەی ریزبەندی خولی ئینگلیزیەوە بێت.
هەروەها پۆدۆلسكی ئاماژەی بەوەكرد كە خولی پریمەر لیگ وەك لالیگا نییە تەنیا ریال بەرشلۆنە كێبڕكێیان بێت، بەڵكو پێنج تا شەش جارجارەش حەوت تیپ كێبڕكێی لە بەدەست هێنانی خولەكە دەكەن، ئەمەش هەوڵ و كۆشش و ماندووبوونێكی زیاتری دەوێت، بۆیە وای دەبینێت كە وەرزی داهاتوو ئەرسنال دەتوانێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەو و نازناوەكە بەدەست بهێنێت.
Top