پاڵەوانێتی هەولێری كراوە بۆ پایسكلسواری بەڕێوەچوو
ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان 15كم
1-ئامانج شێرزاد یانەی هەولێر
2- جۆڤان تۆمی یانەی هەولێر
3- دلۆڤان كۆسرەت یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی لاوان 12كم
1-هونەر عەبدولستار یانەی برایەتی
2- ئەبو بەكر سەدیق یانەی برایەتی
3- عوسمان عەلی یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان 10كم
1- هێمن ئەحمەد یانەی هەولێر
2- مەحمود بەركات یانەی هەولێر
3- مەحمود سەعدەدین یانەی هەولێر
لە لێدوانێكی تایبەتدا مەحمود عەزیز سەرۆكی لقی هەولێر-ی یەكێتی پایسكلسواری لقی هەولێر گوتی: وەكو پرۆگرامی ساڵانە یەكێتییەكەمان قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی هەولێری كراوەی ئەنجامدا و وا بڕیارە لە دوای تەواوبوونی جەژنی رەمەزان قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی هەولێری كراوە ئەنجام دەدرێت، كە تایبەت دەبێت بە ركابەری تاكی گشتی.
