پێشمەرگەی سلێمانی كۆنترۆڵی پاڵەوانێــتی گۆرەپان و مەیدان-ی كوردستانی كرد

پێشمەرگەی سلێمانی كۆنترۆڵی پاڵەوانێــتی گۆرەپان و مەیدان-ی كوردستانی كرد
لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بۆ كوران و كچان بەڕێوەچوو، كە تیاییدا لەسەر ئاستی كوڕان 18 یانە بەشداری كرد و لەسەر ئاستی كچان 14 یانە.
لەم پاڵەوانێتییەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی لەسەر ئاستی كوڕان و كچان شكێندرا و هەروەها ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكان هەبوو بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی یەكەم، كە تیاییدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی كۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەكە بكات و لەسەر ئاستی كوڕان و كچان پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی سیروانی نوێ لەسەر ئاستی كوڕان و كچان پلەی دووەم-ی بە دەستهێنا.
ئەنجامی كۆتایی یانەكان بەم شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كوران
1-پێشمەرگەی سلێمانی 123 خاڵ
2- یانەی سیروانی نوێ 95.5 خاڵ
3- یانەی دهۆك 94.5 خاڵ
4- یانەی سەورە 88 خاڵ
لەسەر ئاستی كچان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 133 خاڵ.
2- یانەی سیروانی نوێ 127 خاڵ.
3- یانەی زاخۆ 104 خاڵ.
4- یانەی هەولێر 94 خاڵ.
Top