لە خولی پلە سێ یەكانی كوردستان سبەی شۆریجە و نیشتمان بەیەك دەگەن
لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە سێ یەكانی یانەكانی كوردستان بریارە سبەی هەینی لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی سێ یەمی خولەكە لەچەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكان ئەنجام دەدرێت، یانەی بابا گوڕگوڕ ڕووبەرووی یانەی بازیان دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا، یانەی سەید سادق لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی قەرەداغ بكات و لەم یارییەشدا هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن، یانەی لەیلانیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی هاوكاری دووز دەبێتەوە، یانەی غازی
باكوریش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك رووبەرووی یانەی پێنجوینی شاری سلێمانی دەبێتەوە، لەسەر یاریگای سەرچناریش لە شاری سلێمانی هەردوو یانەی پیرەمەگرون و قەلادزێ بەیەك دەگەن، لەسەر یاریگای سۆرانیش هەردوو یانەی رەواندز و پێشەوا بەیەك دەگەن، لە شاری كەركوكیش هەردوو یانەی شۆریجەو نیشتمانی هەولێربەیەگ دەگەن، یانەی حەمرینش لە شاری كەركوك میوانداری یانەی زانكۆی جیهانی شاری هەولێر دەكات، یانەی تەق تەقیش لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی سنجار دەبێتەوە لەشارۆچكەی عەنكاوەش هەردوو یانەی ئەكادو قەلای توركمانی بەیەك دەگەن، گشت یارییەكانیش لە كاتژمێر5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانی خولەكەیە لەهەردووكۆمەلە.
كۆمەلەی یەكەم
1-زانكۆی جیهان 6خاڵ
2-سنجار6خاڵ
3- پێشەوا 3خاڵ
كۆمەلەی دووەم
1-باباگوڕگور6خاڵ
2-بازیان 6خاڵ
3- قەرەداغ 6خاڵ
