سلێمانی ئەم هەفتەیەش دڵی هاندەرانی خۆش نەكرد
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی لە هەفتەی 28ی خولەكە لە قۆناغی دووەم لە دواین یارییەكانی ئەم هەفتەیە یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لەبەردەم پتر لە 10 هەزار هاندەران ڕووبەرووی یانەی مینای شاری بەسرە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی
یانەی سلێمانی سەڕەرای ئەوەی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و چەندین هێرش ببەن سەر گۆڵی یانەی مینا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك و دڵخۆش كردنی هاندەرانی یانەكەی بەڵام هێرشبەرانی یانەی سلێمانی سەركەوتوو نەبوون لەبەردەم ئەو هەڵانەی بۆیان ڕەخسا لە یارییەكەدا، لە خولەكی 32ی یارییەكەش لە هێرشێكی پێچەوانەوە یانەی مینا لە رێگای یاریزان حەسەن عەلی توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی مینا لە یارییەكە تۆماربكات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی سلێمانی بەپ لانەكانی باسم قاسمی ڕاهێنەر بەردەوام بوون لە هێرشبردن بۆسەرگۆڵی یانەی مینا بۆتۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش بەم تاكە گۆڵە بەسەركەوتنی یانەی مینا كۆتایی پێهات و یانەی سلێمانی كۆی خاڵەكانی لە 25خاڵ وەستا لە پلەی شازدەمی خولەكە مایەوە، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی سلێمانی ئەم وەرزە ئەنجامەكانی وەكو پێویست نیە لە خولی بژاردەی عێراقی.
