كوڕانی هەولێر لە كەركوكی بردەوە

كوڕانی هەولێر لە كەركوكی بردەوە
لەخولی بژاردەی عێراقی


كارزان كانەبی

لەمینانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە گەڕی 29ی خولەكە لە قۆناغی دووەم، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای یانەی كەركوك لەبەردەم هاندەرانی یانەكە ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا بووە نەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوولا دەستیان بەهێرشكردن كرد بۆسەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ، لە خولەكی 10ی یارییەكە یانەی كەركوك لەرێگای یاریزان سەعد جاسم توانی تاكە گۆڵی ئەم گێمەی بۆخۆیان تۆماربكەن، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی هەلوێری لە رێگای هەریەك لەیاریزانان هاوار مەلا محەمەد و میران كەریم ولوئەی سەلاح دران بۆتۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو بەرزبوونی پلەی گەرماش كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ئاستی یاریزانانی یانەی هەولێر، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر بەپلانەكانی دكتۆر عومەر مەجیدی ڕاهێنەری یانەكە هاتنە نێو یاریگا بە ئومێدی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و یاریزانانی یانەی كەركوكیش بۆپاڕاستنی ئەنجامی یارییەكە یارییان دەكرد، لەم گێمەش یاریزانانی یانەی هەولێر سوربوون لەسەر گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی كەركوك لەم ناوەشدا لە خولەكی 82ی یارییەكە یاریزان هەردی سیامەند بەلێدانی سەر توانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی هەولێر بەردەوام بوو بۆتۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن و یانەی كەركوكیش چەند

هەلێكی ئاسانی لەدەستدا، لە خولەكی 91ی یارییەكە بەلێدانێكی بەهێز لوئەی سەلاح توانی گۆڵی دووەم وسەركەوتنی یانەی هەولێر تۆماربكات و یانەی هەولێر بە سێ‌ خاڵی گرنگ گەڕایەوە پایتەخت و كۆی خاڵەكانی بۆ47خاڵ بەرز كردەوە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكان مایەوە،
Top