یانەی قوە جەوییە پاڵەوانی مۆندیالی سەربازیی جیهان بوو

یانەی قوە جەوییە پاڵەوانی مۆندیالی سەربازیی جیهان بوو
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی جامی جیهانی سەربازیی لە وڵاتی ئازەربیجان یارییەكانی لە باكۆی پایتەخت بەرێوەدەچوو، یانەی قوەجەوییەی عێراقیش بەناوی هەڵبژاردەی سەربازی عێراقی بەشداری لە یارییەكانی ئەم مۆندیالە كردبوو دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو هەڵبژاردەی سەربازی عێراق و هەڵبژاردەی سەربازی عومان گەیشتنە یاری كۆتایی، لە ئەنجامی یاری كۆتایشدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و چەندین دیمەنی سەڕەنج ڕاكێشی تۆپی پێیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی قوە جەوییەی شاری بەغداد كە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقیان دەكرد لە یارییەكە توانیان یارییەكە بۆبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتایی پێبهێن بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومان ببنەوە، گۆڵەكانی هەڵبژاردەی سەربازی عێراقی لەلایەن هەریەك لە یاریزانان(مستەفا كەریم و حومادی ئەحمەد2گۆل)تۆماركران، لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەش یاریزانانی هەڵبژاردەی سەبازی عێراقی نازناوی پاڵەوانیتیەكەیان بەرز كردەوە و حومادی ئەحمەدیش لە هەڵبژاردەی سەبازی عێراقی بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ بووە گۆڵكاری مۆندیالی سەربازی ، شایەنی باسە هەڵبژاردەی سەبازی عێراق عێراق چوار جار نازناوی جامی جیهانی سەربازی بەدەست هێناوە.
Top