به‌ڕه‌سمی، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مۆرینهۆش ماڵئاوایی له‌ریاڵ كرد

به‌ڕه‌سمی، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مۆرینهۆش ماڵئاوایی له‌ریاڵ كرد
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی، دواجار ئیتۆر كارانكای یاریده‌ده‌ری وه‌رزی رابردووی مۆرینهۆی پورتوگالی ماڵئاوایی له‌یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ كرد.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) كارانكا له‌گه‌ڵ خۆسیه‌ ئه‌نخێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا و له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر رۆشتنی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌.

هه‌رچه‌نده‌ كارانكا گرێبه‌ستی تا ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌بوو، به‌ڵام دوای رۆشتنی مۆرینهۆ و هاتنی ئه‌نچیلۆتی مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌یانه‌كه‌ كه‌وته‌ گومانه‌وه‌، له‌ئێستادا كارانكا چه‌ند ئه‌گه‌رێكی كاركردنی له‌به‌رده‌مدایه‌ له‌وانه‌ چوون بۆ یانه‌ی چێڵسی كاركردن له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ یان وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی ئه‌هلی دوبه‌ی.

كارانكا له‌ساڵانی 1997 تا 2002 به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه‌ و سێ نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، جگه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند نازناوێكی تر له‌خولی پله‌ یه‌ك (لا لیگا، جامی جیهانی یانه‌كان، جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا).



خه‌ندان
Top