گالاتەسەرای توركی دیتە كوردستان

گالاتەسەرای توركی دیتە كوردستان
كارزان كانەبی

بازرگانێكی شاری هەولێر بۆ لێك نزیك كردنەوەی وەرزشی وڵاتـی توركیاو شاری هەولێر بریاری ئەوەی داوە یانەی گالاتەسەرای بهێنێتە شاری هەولێر لەم بارەشەوە نافع خەفاف گوتی" بۆیارییەكی دۆستانە یانەی گالاتەسەرای دەهێنمە شاری هەولێر.

لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان هەروو وڵاتی توركیا و هەرێمی كوردستان پێشڤەچوونێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە لە هەموو روویەكەوە، بەرفراوانی بوونی ئەم پەیوەندەیەش پانتاییەكی باشی داگیر كردوە و هەموو قۆناغەكانی بریوە و هانگاوی ناوە بۆ بواری وەرزشیش بۆیەكمجارە یانەیەكی گەورەی وڵاتی توركیا دێتە هەرێمی كوردستان و لە پایتەختی كوردستان یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەی هەولێری پاڵەوانی سێ‌ وەرزی عێراقی ئەنجام دەدات، لە بارەی رێكخستنی ئەم یارییە دۆستانەش نافع خەفاف بازرگانی شاری هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی: من وەكو بارزگانێك لەبەرخۆشەویستیم بۆشاری هەولێرو یانەی هەولێر، بەنیازم یانەی گالاتەسەرای گەورە یانەی وڵاتی توركیا بهێنمە شاری هەولێر بۆئەنجامدانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری لەگەڵ یانەی هەولێر ئەنجام بدات، لە ئێستاشدا قسەم لەگەڵ عەدنانپۆلات سەرۆكی یانەی گالاتەسەرای كردوە و ئەویش لەلایەن خۆیەوە بەبەلێ‌ وەڵامی داواكارییەكی منی داوتەوە بۆئەوەی یانەی گەڵاتەسەرای بەسەرجەم ئەستێرەكانیەوە ڕوو لە شاری هەولێر بكات بۆئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانە و مانەوەیان بۆچەند رۆژێك لە شاری هەولێر، گوتیشی بەلێنی تەواوم لە سەرۆكی یانە وەرگرتووە لە هاوینی ئەمساڵ لە مانگی 9ی تیپەكە بەسەرجەم یاریزانە بەتواناكانی دەگەنە شاری هەولێر هیچ ئامانجێكم نیە لە هێنانی ئەم یانە بە ناوبانگە بۆشاری هەولێر نەوەك بلێن شتێكی بۆمن تیدا تەنیا لەبەر خۆشەویستی ناوی شاری هەولێرە ئەم كارە دەكەم و چاویشم لە هییچ شتێك نیە بۆم بكرێ‌.
Top