پاڵەوانێتی بالەی یانەكانی دهۆك كۆتایی هات

پاڵەوانێتی بالەی یانەكانی دهۆك كۆتایی هات
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی بالەی كوڕان لە شاری دهۆك و خزمەت كردنی زیاتری یارییە لە سنوری پارێزگای دهۆك، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی ، لقی دهۆكی یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان بەبەشداری شەش یانەی سنوری پارێزگای دهۆك پاڵەوانێـتی بالەی یانەكانی دهۆكی ئەنجامدا، یارییەكانیشی رۆژانە بە شێوازی خول لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە بۆماوەی یەك هەفتە درێژەی هەبوو لە هۆڵی چاڵاكی و وەرزشی قوتابخانەكان، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە هەردوو یانەی تلكێف و بەردەڕەش گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانیتیەكە، لە یاری كۆتایشدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئارەزوومەندانی یارییەكە هەردوو یانەی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی تلكێف توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكە بە ئەنجامی (2-0)گێم لە كوڕانی بەردەڕەش ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی خولەكە، لەكۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانانی تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
Top