سۆلاڤی نوێ‌ وزاخۆ نازناوی پاڵەوانێتی زۆرانبازی كوردستانیان بەدەست هێنا

سۆلاڤی نوێ‌ وزاخۆ نازناوی پاڵەوانێتی زۆرانبازی كوردستانیان بەدەست هێنا
كارزان كانەبی

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتری یارییەكانی زۆرانبازی لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە، لە شاری زاخۆ لە هۆڵی داخراوی یانەی زاخۆ بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی زۆرانبازی كوردستان و بە هاوكاری لقی دهۆكی یەكێتیەكە بۆماوەی سێ‌ رۆژ لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆ مپی كوردستان، پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی كوردستان لە ئاستی بەكچەشێران بەبەشداری 13 یانەی شارەكانی كوردستان ئەنجامدا،لە كێبركێیەكانی پاڵەوانیتیەكەدا 130 یاریزانی شارەكانی لە كێشە جیاوازەكان لە ملمڵانێ‌ بوون بۆبەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانیتیەكە لە هەردوو جۆری رۆمانی و سەربەست، لەبارەی پاڵەوانیتیەكەش شەوقی عەلی جێگری سەرۆكی یەكێتی زۆرانبازی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی سالانەی خۆمان بۆگرنگدانی زیارت بە یارییەكانی زۆرانبازی ئەم پاڵەوانیتیەمان بۆماوەی 3رۆژ لە شاری زاخۆ ئەنجامدا، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.

رۆمانی

1- یانەی سۆلاڤی نوێ‌

2- یانەی غازی شیمال

3- یانەی سەورە

سەربەست

1-یانەی زاخۆ

2-یانەی سەورە

3-یانەی دهۆك
Top