كەیوان نازناوی شمشێربازی كەركوكی بردەوە
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یاری شمشێر بازی لە شاری كەركوك و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە وەكو وەرزشیەكانی تر، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی شمشێر بازی كەركوك ، لە هۆڵی چاڵاكی و وەرزشی پەروەردەی كەركوك پاڵەوانێتی شمشێربازی یانەكانی كەركوك بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (توركمان وئەخا وكەیوان و لەیلان وتەئاخی وبابا گوڕگوڕوداقوق وسۆلاڤی نوێ) لە هەردوو جۆری سیلاحی سەیف و موبارەزە لە پاڵەوانیتیەكەش كە بەشێوەی كراوە ئەنجامدرا، لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان كێبركێ بەهێز هەبوون بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكەو ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی كەیوان
2-یانەی لەیلان
3-یانەی باباگوڕگوڕ
3-یانەی ئەخا
