كچانی سلێمانی پاڵەوانی تایكواندۆی عێراق بوون
لە شاری بەغداد لە هۆڵی یانەی ئەرمەنی بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی تایكواندی عێراق و بەهاوكاری كۆمپیانیای LGكوری ، پاڵەوانێـتی تایكواندۆی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عێراقی ئەنجامدرا، لە پاڵەوانیتیەكەشدا كە لەهەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەرێوەچووبۆماوەی دوورۆژ یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە لە كێبركێ دابوون بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی باشە لە پاڵەوانیتیەكە، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەكەش گرنگی دانی زیاتر بوو بەم یارییە لەشارەكانی عێراق و وەكو بەرنامەی سالانەی یەكێیتەكەبوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا كچانی سلێمانی باڵا دەستی خۆیان نواند لە یارییەكاندا لە كێشە جیاوازەكان ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-هەڵبژاردەی سلێمانی
2-هەڵبژاردەی كەربەلا
3-هەڵبژاردەی بەغداد
ئاستی كوڕان
1-هەڵبژاردەی بەسرە
2-هەڵبژاردەی بەغداد -ئەلف
3-هەڵبژاردەی بەغداد –ب
