هەڵبژاردەی كوردستان بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی مەرسیلیای نێودەوڵەوتی

هەڵبژاردەی كوردستان بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی مەرسیلیای نێودەوڵەوتی
دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم نازناوی خۆی لەسەر پاڵەوانێتی جامی جیهانی (VIVA) بە دەستهێنا، هەڵبژاردەی كوردستان بەفەرمی بانگهێشتی پاڵەوانێتی مەرسیلیای نێودەوڵەتی كرا، كە بۆ هەرێمە بێ وڵاتەكان لە شاری مەرسیلیا بەمیوانداریكردنی هەرێمی پرۆڤنس ئەنجامدرا.
لەم پاڵەوانێتیە شەش هەرێم بەشداری كرد و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكران لە هەر كۆمەڵێك دوو هەڵبژاردە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین سەركەوت، كۆمەڵەكانیش بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم: پرۆڤنس- تیبت – كوپیك.
كۆمەڵەی دووەم: كوردستان – بیابانی رۆژئاوا – ئەرمنستان.
هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی بیابانی رۆژئاوا ئەنجامدا و یارییەكی بە ئەنجامی (6-0) گۆڵ بردەوە گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی یاریزانان مستەفا سالار (2) گۆڵ و ئاماد ئیسماعیل (2) گۆڵ و ئاری شەفیق و عەلی عەزیز تۆمار كران.
لە دووەم یاری خۆیدا هەڵبژاردەی كوردستان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرمنستان بووە، لەم یارییەدا هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجام ی(1-1) گۆڵ یەكسانبوون گۆڵەكەی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی یاریزان ئەحمەد مەئمون تۆمار كرا، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی كوردستان گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی ڕووبەرووی هەڵبژاردەی كوپیك بۆوە، كە لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان توانی سەركەوتن تۆمار بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە و تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان مستەفا سالار تۆمار كرا.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەڵبژاردەی كوردستان رووبەڕووی هەڵبژاردەی پرۆڤنس خاوەن یاریگا و جەماوەر بۆوە لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان توانی سەركەوتن تۆمار بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان شێرزاد محەمەد تۆمار كرا.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی كوردستان توانی بە شایستە ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا.
جێگەی باسە سلێمان رەمەزان راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بوو و هەروەها چوار یاریزانی پیشگەری كورد لە ئەوروپا پەیوەندییان بە ریزی هەڵبژاردەی كوردستان كرد.
Top