پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە بەهێزكردنی تیپەكەی
یاریزان (شێرزاد ئەحمەد ڕەفیق) لە دایكبووی ساڵی 1990 ی شاری دهۆكە و بە گرێبەستێكی یەك وەرزی پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كردووە و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و بڕی گرێبەستەكەی 24 ملیۆن دینارە جگە لە مانگانەی یەك ملیۆن دینار.
لە لێدوانێكیدا (فاتیح حەمە خان) ی ڕاهێنەر تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گوتی: لە ئێستادا توانای یاریزانانی لاومان پێویستە و دەبێت ئەو یاریزانانەی دێنە ڕیزی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان لاو بن و بتوانن لە یاریدا بمێننەوە لە ڕووی جەستەییەوە و چەند یاریزانێكمان بانگهێشت كرد لە پاش هەڵسەنگاندنی تواناكانیان چەند یاریزانێكمان دیاری كرد و گرێبەستەمان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی لەم وەرزە خزمەتی یانەكەمان بكەن و بتوانین ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنین.
