لە خولی بژاردەی عێراقی سلێمانی هاندەرانی ئاشت كردوە، كەركوكیش و دهۆكیش دووچاری شكست هاتن

لە خولی بژاردەی عێراقی   سلێمانی هاندەرانی ئاشت كردوە، كەركوكیش و دهۆكیش دووچاری شكست هاتن
كارزان كانەبی

لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی بیست و حەفتەمی قۆناغی دووەم ، لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی سلێمانی و سناعەی شاری بەغدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد، لەم گێمەش یاریزانانی یانەی سلێمانی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان سۆلا و حاتم عەلی و كامەران عەلی چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان و لە خولەكی 4ی یارییەكە یاریزان عەلی حوسێن فەندی دوای ئەوەی توانی تۆپێك لە سۆلای وەرگرتوو توانی یانەی سلێمانی بكاتە خاوەن گۆڵی یەكەم ئەم گێممە بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی سلێمانی بەكۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی سلێمانی بەپشت بەستن بە پلانەكانی باسم قاسمی ڕاهێنەر بەردەوام بوون لە هێرشكردن بۆسەرگۆڵی یانەی سناعە و لەم ناوەشدا یاریزان سۆلای ئۆگەندی لە خولەكی 73ی یارییەكە بە لێدانێكی جوان یانەی سلێمانی كردە خاوەنی دووەم گۆڵ لە یارییەكە دا، هەرچەندە یانەی سناعەی میوان چەند هەولێكی دا بۆ گۆرینی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانی بێ‌ سوود بوو، یانەی سلێمانی یارییەكەی بەم ئەنجامە بردەوە (2-0)گۆڵ و یانەی سلێمانی كۆی خاڵەكانی بۆ25خاڵ بەرزكردەوە لە خانەی 15ەمی یانەكان مایەوە، لە شاری بەغداش یانەی كەركوك بووە میوانی یانەی كارەبای ئەو شارە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك نەیان توانی ئەم هەفتەیەش سەركەوتن بەدەست بهێنین و دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوون بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ بە

یانەی كارەبا دۆڕان، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەنجامەكانی یانەی كەركوك لەم وەرزە وەكو پێویست نیە، یانەی دهۆكیش لە شاری بەغدا دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی مەسافی بە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top