فوتساڵی زێرەڤانی نازناوی فوتساڵی یانەكانی دهۆكی بەدەست هێنا
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی فوتساڵ ، لقی دهۆكی یەكێتی تۆپی پێی شارەكە هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیتی فوتساڵی یانەكانی كچانی دهۆك، لە پاڵەوانیتیەكەشدا كچانی هەشت تیپی نێو پارێزگاری دهۆك و دەوروبەری بەشداری پاڵەوانیتیەكەیان كردبوو، رۆژانەش یارییەكان لە هۆڵی چاڵاكی و وەرزشی دهۆك بەرێوە دەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو تیپی فوتساڵی كچانی زێرەڤانی پاڵەوانی
كوردستان و گارە گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایشدا لە یارییەكی یەك لایەنەدا كچانی یانەی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و لە یارییكەش گۆڵ بارانی كچانی گارەیان كردو بە ئەنجامی (6-0)گۆڵ یارییەكەیان لێ بردوە ، یانەی زێرەڤانیش نازناوی پاڵەوانیتی شاری دهۆكی بەخۆی یەك لای كردەوە لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
