كچانی و كوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان بوون
لە شاری هەولێر لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی یەكێتی ناوەندی گۆرەپان و مەیدانی كوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بۆماوەی دوورۆژ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوە برد، لە ئاستی كچان 14 یانەو لە ئاستی كوڕانیش 18یانە لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەشدارییان كردبوو لە یارییەكانی ڕاكردنی 100م و 200م و400م و800م و1500م و 5000م و8000م ، لە هاویشتنی رمح و هاویشتنی قورسایی و بازی بەرز و سێ باز و بەرید لە هەرسێ ئاستی پێشكەوتوان و لاوان و تازە پێگەیشتوان لە كێبركێ بەهێزبوون لە ماوەی پاڵەوانیتیەكە بۆ دەستبەركردنی نازناوی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی پاڵەوانیتیەكە ساهم محەمەد ئەندامی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەكە زۆر بەرزدابوو لەلایەن یانەكانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە ململانێ بەهێز بوو، ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە خۆشبەختانە توانیمان زۆر بەسەركەوتویی لەسەر یاریگای هەولێر ئەنجام بدەین، بەرنامەی باشتریشمان دەبێت بۆ یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان ئەو یارییە خزمەت كردنی باشی پێویست ، گرنگی دانیش بەم یارییە دەبێتە هۆكارێكی باش بۆدروست كردن و بیات نانی یاریزانی تر لەم یارییە، دوای دوورۆژ لە ململانێ یانەكانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە ئەنجامی كۆتایی بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 133خاڵ
2-یانەی سیروانی نوێ 127خاڵ
3-یانەی زاخۆ 104خاڵ
ئاستی كوڕان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2-یانەی سیروانی نوێ
3-یانەی دهۆك
