كەركوكیەكان كۆنترۆلی جیمناستیكی كوردستان دەكەن
لە شاری دهۆك لە هۆڵی داخراوی پەیمانگای وەرزشی ، لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان وبەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی جیمناستیكی كوردستان ، وەكو بەرنامەی سالانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری جیمناستیك لە شارەكانی كوردستان و بەڕەوو پێش بردنی زیاتری یارییەكە بۆئاستی تازەپێگەیشتوان وپێگەیاندنی نەوەیەكی نوێ لە یاری جیمناسیتك ،
بەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان پاڵەوانێتی جیمناستیكی كوردستان بۆئاستی تازەپێگەیشتوان لە بۆ تەمەنی 13بۆ15ساڵ بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتەكەشدا یاریزانانی یانەكانی كوردستان لە ماوەی پاڵەوانیتیەكەشدا لە
كێبركێ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە لەسەر ئامێرەكان نمایشی جوانیان دەكرد بۆئەوەی بتوانن نازناوی پاڵەوانیتیەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە،لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی یانەی سۆلاڤی كەركوك نازناوی پاڵەوانیتیەكەی بردەوە، ئەنجامی كۆتایی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی سۆلاڤ 131خاڵ
2-یانەی قەلای توركمانی 99خاڵ
3-یانەی باباگوڕگوڕ98خاڵ
