كچانی قەڵا نازناوی بەرز كردنەوەی قورسایی كوردستانیان بەدەست هێنا

كچانی قەڵا نازناوی بەرز كردنەوەی قورسایی كوردستانیان بەدەست هێنا
كارزان كانەبی
بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی كچانی یانەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیارتی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان، لە شاری هەلوێر لەهۆڵی زەرد بەبەشداری 46كچە یاریزانی هەشت یانەی شارەكانی كوردستان بۆماوەی یەك رۆژ پاڵەوانێتی بەرز كردنەوەی قورسایی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا كچە یاریزانانی یانەكان لە حەفت كێشەی جیاواز كێبركێ‌ بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكەیان دەكرد، بەدرێژایی ماوەی پاڵەوانیتیەكە كچە بەشداربووانی خولەكە بە تامەزۆرەوە لە یارییەكەی خۆیان دەڕوانی لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی پاڵەوانیتیەكە زۆر گونجاو نەبوو بەهۆی بچووكی شوێنەكە و گەرمی هۆلەكە گڵەییان هەبوو كە ساڵانە یەك پاڵەوانێتی ئەنجام دەدرێت شوێنی پێویستیش نیە بۆ بەرێوەبردنی پاڵەوانێتی لەم جۆرە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی قەلای توركمان 531خاڵ
2- یانەی ئافرەتانی هەولێر513خاڵ
3-یانەی بابا گوڕ گوڕ 483خاڵ
ئەنجامی تاك
كێشی 48كگم
رێناس موحسین –قەڵا
كێشی 53كگم
سۆنیا بەهجەت-قەڵا
كێشی 58كگم
ئیسرا موحسین-قەڵا
كێشی 63كگم
ئۆشین موحسین-قەڵا
كێشی 69كگم
دونیا لوقمان-ئافرەتانی هەولێر
كێشی 75كگم
حەنان محەمەد-كەیوان
كێشی +75كگم
دیانا حەسەن-ئافرەتانی هەولێر
Top