باخان عەدنان پاڵەوانی شمشێر بازی كوردستان بوو
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شمشێر بازی لەسەر ئاستی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری كچە یاریزانەكانی شارەكانی كوردستان لەم یارییە، لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شمشێر بازی كوردستان لە هۆڵی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسلاوە لە قەزای دەشتی هەولێر بەبەشداری دە یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی شمشێر بازی یانەكانی كوردستان لە ئاستی تاكی كچان بەرێوەچوو،لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكانی كوردستان بۆماوەی یەك رۆژ لە یەك جۆری سیلاح كێبركیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە لەم ناوەشدا كچە یاریزانانی یانەی كلدانی شاری سلێمانی باڵا دەستی خۆیان بە لێهاتووی خۆیان لەسەر ئاستی كوردستان سەڵماندو توانیان نازناوەكە بگەرێنەوە شاری سلێمانی ، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئەنجامی تیپ
1-كلدان
2-ئەكاد
ئەنجامی تاك
1- باخان عەدنان یانەی كلدان
2- كۆژین سابیر یانەی كلدان
3- هیبە تەلال یانەی ئەكاد
لە كۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوو خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتوەكانی پاڵەوانیتیەكە دابەشكرا
