بەفەرمی : ئەبیدال پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد

بەفەرمی : ئەبیدال پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد
بە شێوەیەکی فەرمی یاریزانی فەڕەنسی و یانەی بەرشەلۆنە ئێریک ئەبیدال پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسیەوە کرد ، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی یەک وەرزە .

بەمشێوەیە ئەبیدالیش ناوی چووە ناو ئەو زنجیرە بۆندانەی کە یانەی مۆناکۆ لەم کۆتاییانەدا مۆری کردوون یان دەیەوێت مۆریان بیانکات ، شایانی باسیشە ئەم نوێبونەوەی مۆناکۆ لەسەر دەستی ” دیمێتری ” سەرۆکی یانەکەیە کە دەیەوێت یانەکەی لە وەرزی نوێدا بتوانێت ململانێی نازناوەکان بکات ، هەروەک چۆن توانی بۆند لەگەڵ ئەم یاریزانانەش مۆربکات : هێرشبەری بەتوانی کۆڵۆمبی ڕادامێل فالکاو و مۆتینیۆ و جێمس و ڕۆدریگز و چەندانی تر .

ئێریک ئەبیدال دوایماوەیەکی درێژ گەڕایەوە فەڕەنسا ، ئەبیدال لە ساڵی 2000 یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مۆناکۆدا کردووە ، بەڵام دوای یاریکردنی لە چەندین یانەی تر وەک لیل و لیۆن بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ یانە کۆنەکەی و لەیەکەم لێدوانیشیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گووتی : ” من جارێکی تر گەڕامەوە بۆ مۆناکۆ ، لەم یانەیەدا وەک سەرەتا دەست پێ دەکەمەوە “
Top