بەفەرمی : داڤید ڤیا چووە یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید
ئەم بۆندە لەلایەن چاودێرانەوە هەڵدەسەنگێندرێت بە بڕی 5.1 ملیۆن یۆڕۆ ، بەمشێوەیەش دابەشکراوە :
2.1 ملیۆن بۆ ئەمساڵ و 2 ملیۆن بۆ مانەوەی لەم یانەیە لە وەرزی 2014 بۆ 2015 وە ملیۆنی کۆتایش بۆ مانوەیە تاکو ساڵی 2016 .
شایانی باسیشە داڤید ڤیا لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە و لەکۆی 119 یاری فەرمی توانیویەتی 48 گۆڵ تۆمار بکات کە 33 گۆڵیان لە خولی ئیسپانی بووە و شەش گۆڵی لە جامی ئیسپانی بووە و گۆڵێکیش لە جامی سوپەڕی ئیسپانی و هەشت گۆڵیش لە خولی یانە پاڵەوانەکان .
یەکەم یاری ڤیا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر یانە کۆنەکەی بەرشەلۆنە دەبێت ، کە لە جامی سوپەڕی ئیسپانیدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە .
