بەفەرمی جامی بێرنابیۆ بەرامبەر سەدی قەتەڕی دەبێت

بەفەرمی جامی بێرنابیۆ بەرامبەر سەدی قەتەڕی دەبێت
بەشێەوەیەکی فەرمی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند کە پاڵەوانیەتی جامی سەنتیاگۆ بەرنابیۆ بۆ ئەمساڵ بەرامبەر بە یانەکەی ڕائول گۆنزالێس دەبێت ئەویش کە سەدی قەتەڕیە .
ئەم جامە وەک یاریێکی دۆستانەو هەم ئامادەکارایە بۆ یانەی ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو.

پێدەچێت یاریەکە لە نیوەی مانگی هەشدا بەڕێوە بچێت هەرچەندە کە گومان دەکرێت لە ڕاستی و دروستی کاتی یاریەکە .
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە یاریزانی کۆنی شاهانە ڕائول لەم یاریەدا یاری بۆ هەردوو یانەکە دەکات بە شێوەیەک کە گێمێک بۆ سەدی قەتەڕی و گێمێکی تر بۆ ڕیالی ئیسپانی
Top