ڵەوانیەتی شەترەنجی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆتایی هات

ڵەوانیەتی شەترەنجی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆتایی هات
كارزان كانەبی
رۆژی شەممە 6/7 بە ئامادە بوونی بەڕێز ( سەڵاح محمەد كەریم ) جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان كۆتایی بە پاڵەوانیەتی شەترەنجی كوردستان 2013 هات,
دوای ئەوەی كە رۆژی چوار شەممە 3/7/2013 لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان , پاڵەوانیەتی كوردستان بۆ كوڕان و كچان لە كاتژمێر 8 ئێوارە لە لایان سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی كوردستان ( ئازاد دیبەگەیی) كرایەوە بە بەشداری كردنی 47 یاریزانی كوڕ و 17 یاریزانی كچ لە سەرجەم پارێزگەكانی كوردستان ( هەولێر , سلێمانی , كەكووك , دهۆك , ئیدارەی گەرمیان) , پاڵەوانیەتییەكە لە ئوتێلی چوارباخ لە پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بوو, ئەم پاڵەوانیەتییە بە سیستەمی فیشەر بەڕوەچوو بۆ هەژماركردنی كات هەر یاریزانێك 50 خولەكی هەبوو لە هەر جوڵەیەكدا 30 چركەی بۆ زیاد دەكرا , ركابەرییەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو, بۆ كوڕان لە 7 جەولە پێكهاتبوو و بۆ كچانیش لە 5 جەولە, بە هۆی بە هێزی ئاستی بەشدار بووان تا چركەكانی كۆتایی ئەنجامەكان دیار نەبوون. لە كۆتایدا و دوای ركابەرییەكی تووند لە نێوان یاریزانانی كوڕ و هەروەها یاریزانە كچەكان كە چوار رۆژی خایاند كۆتایی بە پاڵەوانیەتییەكە هات و ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوون:
ئەنجامی كوڕان
1. حسین علی حسین 6.5 خاڵ هەولێر
2. دیدار محمد 5.5 خاڵ هەولێر
3. بەهزاد زین الدین 5.5 خاڵ هەولێر
4. ئارپاك وریا 5.5 خاڵ هەولێر
5. بەهمەن عومەر 5 خاڵ سلێمانی
ئەنجامی كچان
1. كارین كمال 4.5 خاڵ دهۆك
2. چنار وریا 4 خاڵ سلێمانی
3. ڤین كمال 4 خاڵ دهۆك
4. دلین كمال 3.5 خاڵ دهۆك
5. سونیا تاها 3 خاڵ سلێمانی
لە كۆتایدا بە ئامادەبوونی بەڕێز ( سەڵاح محەمەد كەریم ) جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان دەست كرا بە دابەش كردنی خەڵات بەسەر براوەكان.
ئەم پاڵەوانیەتییە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی جلیل شەریف وەك ناوبژیوانی سەرەكی و هەریەك لە ناوبژیوانان ساسان عەبدولغەنی و تەیب برهان حامد وەك یارمەتیدەر بەڕوەچوو.
Top