پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوانی مەلەوانی

پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوانی مەلەوانی
كارزان كانەبی
بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی مەلەوانی لە شاری هەولێرو خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە لە پایتەختی كوردستان، بەسەر پەرشتی لقی هەولێری یەكێتی مەلەوانی و بەبەشداری پێنج یانەی شاری هەولێرو دەوروبەری پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی شاری هەولێر ئەنجامدرا لە مەلەوانگەی داخراوی هەولێر بۆهەردوو ئاستی پێشكەوتوان و لاوان بەشداری یانەكانیش لە هەریەك لە ئاستەكانی مەلەوانی سەربەست و مەلەوانی پشتە مەلەو سنگە مەلەو وپەپولە وپۆستەی تێكەولا بوو، لە پاڵەوانیتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو كێبركێ‌ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە، لە ئاستی یاریزانانیش هەریەك لە یاریزانان توانا نامیق لە ئاستی پێشكەوتوان بیلال فوئاد لە ئاستی لاوان لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوانی ئاستی تاك بوون، ئەنجامی تیپیش بەم شێوەیە بوو لە هەردوو ئاست.
تیپ-پێشكەوتوان
1-پێشمەرگەی هەولێر
2-قەلای توركمان
3-ئەكاد
تیپ-لاوان
1-پێشمەرگەی هەولێر
2-ئارارات
3-قەلای توركمان
Top