سلێمانی نازناوی پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی سەر كورسی بەدەست هێنا

سلێمانی نازناوی پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی سەر كورسی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی
بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری وەرزشوانە خاوەن پێداویستیەتایبەتەكانی شارەكانی كوردستان كە چینێكی تایبەتی كۆمەڵگان و خزمەت كردنی زیاتریان پێویستە، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆیان لێژنەی پاڕا ئۆڵۆمپی كوردستان ،لە شاری هەولێر بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی سەر كورسی شارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی پاڵەوانێـتی تۆپی باسكەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی بۆ هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان شەنجامدا، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش زاهیر رەشید سەرۆكی لێژنەی پاڕا ئۆڵۆمپی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی" ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان بۆخزمەت كردنی زیاتری چینی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانی كوردستان و خزمەت كردنی ئەم وەرزشە، لە شاری هەولێر بەبەشداری سێ‌ هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی سەر كورسی بۆهەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان بۆماوەی دوو رۆژ لە هۆڵی داخراوی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی ئەنجامدا، پاڵەوانیتیەكەش ئاستێكی بەرزی هەبوو لە ماوەی یارییەكانی خولەكە،دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان هەر سێ‌ هەڵبژاردەی بەشدار لە پاڵەوانیتیەكە هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی سەركورسی سلێمانی و دهۆك گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانیتیەكە، لە یاری كۆتایشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە درێژایی یارییەكە هێرشیان دەبردە سەر تۆری گۆڵی یەكتری ، یاریزانانی شاری سلێمانی بە ئاست و بە ئەنجام توانیان كۆنترۆلی یارییەكە بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (32-24)خاڵ لە هەڵبژاردەی دهۆك ببنەوە و ببنە پاڵەوانی پاڵەوانیتیەكە پلەكانی دووەم و سێ‌ یەم بۆهەریەك لە هەڵبژاردەی دهۆك و هەولێر بوو .
Top