یانەی كەركوك پەنا بۆڕاهێنەرە كوردەكە دەباتەوە
دوای ئەوەی یانەی كەركوك بەمەبەستی باشتر بوونی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست یهَنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی وڕكابەری كردنی لە خولی بژاردەی عێراق و بۆمانەوەی لە خولەكە، دەستەی كارگێری یانەی كەركوك لە شوێنی حەمید سەڵمان پەنای بۆ یاریدەدەری پێشووی ئەیوب ئەدیشۆی ڕاهێنەری یانەی هەولێرمزەفەر جەبار برد و وەكو ڕاهێنەری یانەی كەركوك بۆسەرپەرشتی كردنی خولی عێراقی دیاری كرد، بەڵام دوای چوار مانگ كاركردنی لەگەڵ یانەی كەركوك نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە لە خولەكە تۆماربكات لە كۆی ئەنجامدانی حەفت یاری تەنیا توانی حەفت خاڵ بۆیانەی كەركوك دەستەبەر بكات و چوار یاریشی دۆڕاند یانەكشە لە كۆی 18 یانە لە پلەی حەڤدەهەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 18خاڵ،لە دواین یاری خولەكەش لەبەرامبەر یانەی زاخۆ یانەی كەركوك دووچاری شكست هات لەسەر یاریگاو لەبەردەم جەماوەری یانەكەی بە گۆلێكی بێ بەرامبەر ، لە دوای یارییەكەش دەستەی كارگێری یانەی كەركوك بەفەرمی مزەفەرجەباری لەپۆستەكەی دوورخستەوە،لە بارەی دوورسختنەوەشی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەش موراد بەزاز لە راگەیاندنی یانەی كەركوك لە بارەی هۆكاری دوروسختنەوەكەی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە بەهۆی ئەنجامەخراپەكانی لە خولی بژاردەی عێراقی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە دوورمان خستەوە بە بریاری دەستەی كارگێری یانەكەمان كە نەیتوانی لە ماوەی حەفت یاری ڕابردوو ئاستی یانەی كەركوك بەرز بكاتەوە بۆیە بە دەست لە كاركێشانەوەكەشی بەهۆی هۆكاری هونەری و كارگێری بوو، گوتیشی بۆپڕ كردنەوەی شوێنی ناوبراو ئێمە بەفەرمی كوڕی شارەكەمان دارەوان قادر وەكو ڕاهێنەری یانەكەو سەواش قادر وەكو یاریدەدەری یانەكە دەست ینشان كراون بۆ بەرێوەبردنی تیپەكەمان لە خولی بژاردە ، گوتیشی هیچ ڕاهێنەرێك ناهێنین و ئەم ڕاهێنەرانە بەردەوام دەبن لە مەشقی یانەی كەركوك و بەهیوای ئەوەین بتوانین كێبركێ بكەین لەسەر مانەوەمان لە خولی بژاردەی عێراقی.
