لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ دهۆك میوانداری بەغداد دەكات، زاخۆ دەبێتە میوانی زەورا

لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ دهۆك میوانداری بەغداد دەكات، زاخۆ دەبێتە میوانی زەورا
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە یارییەكی دواخراوی خولەكە، بریارە ئەمرۆ یەك شەممە یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك لەكاتژمێر 7ی ئێوارە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی بەغداد دەبێت، بۆئەم یارییەش یانەی دهۆك دواین ئامادەكارییەكانی خۆیان لەسەر دەستی ڕاهێنەری یانەكە فەجر ئیبراهیمی سوری ئەنجامداوە، لەم یارییەشدا یانەی دهۆك ناتوانی سوود لە تواناكانی هەریەك لە یاریزانان (خالید موشیر و موهەند عەبدول رەحیم وسەیف سەلمان)ببینێ‌ ، یانەی دهۆكیش كە لەئێستاداخاوەنی 37خاڵەو لە پلەی شەشەمی ریزبەندی یانەكان دێت و نیازی ئەوەیە هەیە ئەمرۆ گورزێكی كوشندە لە یانەی بەغداد بەوەشێنێ‌ و بتوانێ‌ چەند خانەیەك بچێتە پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، یانەی بەغدادش خاوەنی 36خاڵەو لە پلەی حەفتەم دێت و ئەویش ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەم یارییە و ئەركی زەحمەتە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەنیازی ئەنجامی باش لە شاری بەغداوە ڕووی لە دهۆكی دەلال كردوە، لەبارەی ئامادەكارییەكانیش كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی دهۆك لە بارەی ئامادەكارییەكانەوە بۆسایتی گوڵان گوتی" ئێمە وەكو یانەی دهۆك ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەم یارییە ، لەسەر یاریگای خۆشمان تەواوی مەشقەكانمان ئەنجامدوە بۆئەوەی بتوانین بە بەرنامەی باش و پلانەكانمان بەباشی داناوە بۆئەویە بتاونین ئەم سێ‌ خاڵە لەسەر یاریگای خۆمان بەدەست بهێنین و بیكەینە دیاری هاندەرانی یانەكەمان، یانەی بەغداش یانەیەكی باشە ، بەڵام ئێمە بە پشیتوانی خوای گەورە و یاریزانان دەتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین لەم یارییە داو هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و تەنیا سێ‌ یاریزانی یانەكەمان ناتوانن بەشداربن لەگەڵ یانەكەمان،سەركەوتنمان لەم یارییەشدا بۆئێمە گرنگە بۆئەوەی خۆمان لە خانەكانی پیشەوەی ریزبەندی یانەكان نزیكتر بكەینەوە.، یانەی زاخۆش لە شاری بەغدا ڕووبەرووی یانەی زەورا دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا
Top