دوای ئەوەی گواستنەوەی سیلڤا شکستیهێنا، 5یاریزانی دیکە ئامانجیانە

دوای ئەوەی گواستنەوەی سیلڤا شکستیهێنا، 5یاریزانی دیکە ئامانجیانە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، شکستیهێنا لە بەدەستهێنانی تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، دوای ئەوەی یانە فەڕەنسییەکەبە شێوەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند سیلڤا بۆ فرۆشتن نیە.

ڤیلانۆڤای ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵێکی زۆری بۆ تیاگۆ سیلڤادا ، بەڵام هەوڵەکانی بێسود بوون ، لە ئێستاشدا بەرشلۆنە پێویستە بە دوای بەرگریکاری نوێدا بگەڕێت و چەند یاریزانێکیش پاڵێوراون بۆ یاریگای کامپ نۆ.

ئەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە لە دوای تیاگۆ سیلڤا هەوڵیان بۆ دەدات بریتین لە : داڤد لویز لە یانەی چێڵسی ، هەروەها عادل ڕامی لە یانەی ڤالێنسیا و دانییل ئەگێر لە یانەی لیڤەرپولومارکینۆس لە یانەی ڕۆما و ئینگۆ مارتینیز لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد.

گرێبەستی داڤد لویز بۆ یانەی بەرشلۆنە قورس دەبێت چونکە یانەی چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری ببێت و نرخەکەشی دەگەتە 35 ملیۆن یۆرۆ.



خەندان
Top