میسی....10 ملیۆن یۆرۆ باج دەدات

میسی....10 ملیۆن یۆرۆ باج دەدات
یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی فیفا دووپاتیكردەوە هیچ پلانێك نییە بۆ گواستنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2014 لەوڵاتی بەرازیل بۆ وڵاتێكی دیكە بەهۆی گرژیی باری سیاسی و خۆپیشاندانەكانی ئەم وڵاتە، جیرۆم فالكە ئەمینداری گشتیی فیفا رایگەیاند تا ئێستا هیچ وڵاتێك ئامادەیی خۆی نیشان نەداوە لەجیاتی بەرازیل میوانداریی مۆندیالی 2014 بكات، فالكە گوتی: من بەدڵنیایەوە دەڵێم یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 لەیاریگای ماراكانا ئەنجام دەدرێت و هیچ پلانێك نییە بۆ گواستنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2014 بۆ وڵاتێكی دیكە.
هەروەها فالكە ئەوەشی راگەیاند وڵاتی بەرازیل كارێكی گەورەی ئەنجام داوە لەیاریگاكانی جامی كیشوەرەكان و پێویستە ئەم كارانەش لەیاریگاكانی مۆندیال ئەنجام بدرێت.
لەلایەكی دیكەوە ئەلدۆ ریبیلۆ وەزیری وەرزشی بەرازیل وتی پێویستە بەرازیل لەكارەكانی خۆی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە میوانداری مۆندیال بكەین.

لیۆنیل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەك باجی داهات دەداتە وڵاتی ئیسپانیا، رۆژنامەی لابانگواردیای ئیسپانی ئەم هەواڵەی دووپات كردەوە و رایگەیاند میسی و باوكی هەوڵ دەدەن كەیسی خۆدزینەوە لەپێدانی باج چارەسەربكەن. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كرد میسی بەڵێنی داوە هەموو ئەو
Top