بۆكسێنی یانەی سلێمانی دەبێتە پاڵەوان ‌

بۆكسێنی یانەی سلێمانی دەبێتە پاڵەوان ‌
تیپی بۆكسێنی یانەی سلێمانی توانی ببێتە پاڵەوانی یانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەمەش دوای ڕكابەریكردنی لەگەڵ هەریەك لەیانەكانی(ئاشتی، سەرچنار، شەهیدان، بازیان).
یاریەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەكێتی بۆكسێنی سلێمانی بۆ ماوەی یەك ڕۆژ لەیانەی ئاشتی بەشێوەی كراوە بۆ ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان‌و لاوان‌و پێشكەوتووان بەڕێوەچوو.
هەر لەم پاڵەوانێتیەدا ناوبژیوانێكی نێودەوڵەتی عێراق‌و دوو ئەندامی یەكێتی تیروكەوانی عێراق تێدا بەشداربوون.
Top