ئەمرۆ پاڵەوانێتی بەرز كردنەوەی قورسایی كچانی یانەكانی كوردستان دەست پێ دەكات
بەمەبەستی زیاتر خزمەت یاری بەرز كردنەوەی قورسایی ئافرەتان لە شارەكانی كوردستان و گرنگی دانی زیاتر بۆئەم یارییە بۆئەوەی رێژەی ئافرەتان زیاتر بكەن لە نێو ئەم یارییە و پەڵكێشی ئەم یارییەان بكەن ئەوانیش شان بەشانی كوڕان رۆڵی خۆیان تێدابگێرن بتوانن لە پاڵەوانیەتیەكانی عێراق و دەرەوەی عێراق بەشداربن و ئاستیان بەرز بێت، بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر لە هۆڵی بەرز كردنەوەی قورسایی ناوەندی هەولێر پاڵەوانێتی بەرز كردنەوەی قورسایی یانەكانی كچانی كوردستان بەرێوە بچێت،لەم بارەشەوە ئەسعەد قەساب سەرۆكی یەكێتی ناوەندی بەرز كردنەوەی قورسایی كوردستان گوتی: لە ژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری یاریزانانی كچی یانەكانی شارەكانی كوردستان ئێمە ئەم پاڵەوانیتیەمان رێك خستووە، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی هەشت یانەی شارەكانی كوردستان لە كێشەكانی 38كگم تاكو +75كگم كێبركێ دەكەن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، ئامادەاكری باشمان كردوە بۆئەویە ئەم پاڵەوانیتیە بەسەركەوتوویی بەرێ,ە ببەین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە یانەكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەم پاڵەوانیتیە تاوەكو بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین ، كردنەوەی پاڵەوانیتی بۆئاستی كچانیش دەبێتە هۆكارێكی باش بۆهێنانی زیاتر ئافرەتان بۆ نێو وەرزش و دەبێتە خزمەتێكی باش بۆیاریزانانی ئافرەتای شارەكانی كوردستان، مانگی ڕابردوو لە شاری هەولێر پاڵەوانێـتی بەرز كردنەوەی قورسایی یانەكانی شاری هەولێر ئەنجامجدرا.
