شەممەی داهاتووهەولێر ڕووبەرووی مینا دەبێتەوە تەواوی شاندی یانەی هەولێر سەلامەتن،هەولێر شوێنی نیشتە جێ بوونی دەگۆرێت
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، لە یارییەكی دواخراوی خولەكەدا بریارە رۆژی شەمەی داهاتوو رێكەوتی6-7-2013 لە شاری بەسرە یانەی هەولێر بۆدووەمجار لەم وەرزە ڕووبەرووی یانەی مینای خاوەن یاریگاو هاندەران ببێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانای شاری هەولێردكتۆر عومەر مەجید ڕووبەرووی یانەی مینای خاوەن یاریگاو جەماوەر دەبێتەوە، یارییەكەش لە كاتژمێر5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت هەر چەندە لەم كاتە پلەكانی گەرما یەكجار بەرزە لە شاری بەسرە، یانەی هەولێر لە یاری ڕابردووتوانی هەشت جار تۆڕی گۆڵی مینا بهەژێنێت، بۆیارییەكەی رۆژی شەمەش عومەر مەجید گوتی:ئێمە بە ورەیەكی بەرزەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدەین، پەنا بەخوا دەتوانین ئەنجامێكی باش تۆماربكەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان لە هیچ تیپێك ناترسین و ئێمە یاری خۆمان دەكەین، بۆهەر یارییەك پلانی خۆمان دەبێت و یارییەكەشمان بەهێز دەبێت چونكە لەسەر یاریگای خاوەن یاریگا بەرێوە دەچێت،بەڵام سەرجەم یاریزانەكانمان ئامادەن بۆئەم ڕووبەروو بوونەوەیە،لە بارەی ئەوتەقینەوەی رۆژی سی شەممە لەبەردەم هوتێلی مەناوی پاشا لە شاری بەسرە تەقیەوە ناوبراو زیاتر گوتی:سوپاس بۆخوا ئەو كاتەی ئەو تەقینەوەیە روویدابوو ئێمە لە مەشق كردن بووین و یاریزانەكانمان هەمووی سەلامەتن و دووربوون لە هەمووئەگەرەكان ، ئەم تەقینەوانەش ساردمان نا كاتەوە لە ئەنجامدانی ئەم یارییە و لەو هوتێلەی ئێمەلێ نیشتە جی بووین هەندێك كۆمپانیای ئەمنیش لەوێ نیشتە جی بووینە بۆیە هەر ئەوان ئامانج بووینە، پەنا بەخوا دەتوانین لە یاری رۆژی شەمە ئاست و ئەنجامان باش بێت ، هەموو یاریزانەكانیش لە بارێكی دەروونی باش داینەو هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ، ئێمە هەر ئەم شەو ماینەوە شوێنی مانەوەمان دەگۆرێن و دەچینە هوتێلێكی تر ئێمە بیست خولەك دوای تەقینەوەكە هاتینەوە هوتیل و زیانی زۆر بەر هوتێلەكە و شوێنی یاریزانان كەوتبوو.
