خولی بالەی یانەكانی كوردستان سۆلاڤی نوێ‌ ونیشتمان و شێروانە سەركەوتنیان تۆماركرد

خولی بالەی یانەكانی كوردستان  سۆلاڤی نوێ‌ ونیشتمان و شێروانە سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی ئەكاد بەسەر پەرشتی یەكێـتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (سۆلاڤی نوێ‌ و هێرش ونیشتمان وشێروانە و ئارارات ورانیە) یارییەكانی خولی تۆپی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان بە شێوازی خوڵ دەستی پێكرد و لەیەكەم رۆژی یارییەكانی خولەكەش سێ‌ یاری گرنگ و بەهێزدا لە نێوان یانەكان ئەنجامدرا، لەیەكەم یاری دەست پێكی كردنەوەی خولەكە هەردوو یانەی سۆلاڤی نوێ‌ و هێرش ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش یانەی سۆلاڤی نوێ‌ یارییەكەی بە ئەنجامی (3-1)گێم لە یانەی هێرش بردەوە، لە یاری دووەمیشدا هەردوو یانەی نیشتمان و ڕانیە بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی نیشتمان توانیان ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی بالە پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گێم بۆبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتایی هێنا، لە یاری سێ‌ یەمیشدا هەردوو یانەی شێروانە وئارارات ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی شێروانە توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0)گێم لە یانەی ئارارات ببنەوە ، شایەنی ئاماژە پێكردنە یارییەكانی ئەم خولە بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دبەێت و دوو یانەكەی خواروی ریزبەندی یانەكانی بۆریزی یانە پلە یەكەكان دادەبەزێت.
Top