هامبۆرگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی ئارسناڵی ئیمزاكرد
وابڕیاره له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه رابگه‌یه‌نرێت كه‌نرخه‌كه‌ی 800 هه‌زار یۆرۆیه به‌شێوه‌ی خواستن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بیه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و یاریزانه بكڕێت ئه‌وه ده‌بێت بڕی 2.8 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌یانه‌ی ئارسناڵ.
دیۆرۆی سویسری وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی هانۆڤه‌ر كرد و 14 یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامدا.
خه‌ندان
