له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ربه‌لا، چه‌ند كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی سوات ده‌ستگیركران
رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ربه‌لا بڵاویكرده‌وه: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د عه‌باس كه رۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا، هێزه‌كانی پۆلیسی 31 كارمه‌ندی هێزه‌كانی سوات-یان ده‌ستگیركرد و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دانه‌پاڵ كه ده‌ستیان له رووداوه‌كه‌دا هه‌یه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاشكراكرد كه وێڕای ده‌ستگیركردنی ئه‌و 31 كارمه‌نده‌ی هێزه‌كانی سوات، 57ی دیكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه له‌ناویاندا ئه‌فسه‌ریش هه‌یه.
محه‌مه‌د عه‌باس، راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ربه‌لا به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر و له‌نێو هێرشبه‌ره‌كانیشدا، سێ ئه‌فسه‌ر هه‌بوون
خه‌ندان
