میسیهكهی باڵقان بۆ هێڵی ناوه‌ڕاستی ریاڵ پاڵێوراوه
به‌هۆی نرخه زۆره‌كه‌ی بهیڵهوه ئه‌نچیلۆتی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ (ستێڤان یۆڤیتیچ) ی یاریزانی یانه‌ی فیۆرێنتینا ئیمزابكات ئه‌ویش بۆ پته‌وكردنی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو، له‌كاتێكدا نرخی ئه‌و یاریزانه مۆنتینیگرۆییه ته‌نها 22 ملیۆن یۆرۆیه.
هه‌رچه‌نده پێشتر یانه‌ی یۆڤانتۆس هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردبوو بۆ كڕینی یۆڤیتیچ، به‌ڵام دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیڤێز خانمه پیره‌كه و فیۆرێنتینا گفتوگۆكانیان وه‌ستاند، ئه‌مه‌ش نه‌بووه هۆی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ ریاڵ مه‌درید و هێشتا یانه‌ی شاهانه ده‌بێت كێبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ئارسناڵ.
خه‌ندان
