بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی، تیڤێز په‌نا بۆ دادگا ده‌بات
به‌هۆی نه‌زانینی زمانی ئینگلیزی كه‌مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌ئینگلته‌را وه‌رزی رابردوو تیڤێز سزایه‌كی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، سزاكه‌شی بریتی‌بوو له‌كاركردن بۆ ماوه‌ی 250 كاتژمێری بێبه‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ها كاركردنه‌كه‌شی ده‌بوایه له‌بواری خزمه‌تكردن بوایه به‌كۆمه‌ڵگا.
به‌ڵام تا ئێستا تیڤێز چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می له‌و سزایه تێپه‌ڕاندووه و سێ هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م ئه‌و یاریزانه‌دایه:
1- رازیكردنی دادگا به‌لابردنی سزاكه‌ی یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی.
2- جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه له‌ئینگلته‌را، وه‌ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا تیڤێز روبه‌ڕوی زیندانی كردن ده‌بێته‌وه.
3- ده‌بێت تیڤێز دوای ساڵه‌كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئینگلته‌را چونكه راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
خه‌ندان
