لە خولی لاوانی یانەكانی كوردستان سیروانی نوێ سەركەوتنی تۆماركرد
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی لاوانی یانە یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی سێ یەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ و بەهێز ئەنجامدران، لە گروپی یەكەمی خولەكە چەند یارییەك بەرێوەچوو، لە شاری سلێمانی یانەی سیروانی ڕووبەرووی یانەی ئاشتی بووە لە یارییەكی بەهێزدا بە ئەنجامی (7-2)گۆڵ یارییەكەی بردەوە، یانەی شەهیدانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی دەربندیخانی بردەوە بە ئەنجامی(5-2)گۆڵ،یانەی هەلەبجەی شەهیدش لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی خانەقین دۆڕا بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ،یانەی چەمچەمالیش لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی نەورۆزی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ،لە كۆمەلی دووەمیش بە هەمان شێوەی كۆمەلەی یەكەم چوار یاری ئەنجامدرا، یانەی گارە لە شاری دهۆك لە یانەی ئاڵای بردەوە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ،یانەی ئاكرێ بە زەحمەت لە یانەی كۆیەی بردەوە بە ئەنجامی(5-4)گۆڵ، لەسەر یاریگای شەهیدانیش یانەی پێشكەوتن لە یارییەكی بەهێزدا بەزەحمەت بە تاكە گۆلێك لە یانەی سۆرانی بردەوە، یانەی ئاسۆش لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی خاك دۆڕا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ.
